“
این ترسناک نیست که انسان برده باشد، وحشتناک آنست که انسان برده ای خوشبخت باشد
”
”
Bachtyar Ali
“
خدا انسان را فرشته نیافریده
اما از او میخواهد که فرشته باشد!؟
”
”
Bachtyar Ali (غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ )
“
اگر عاشق پرنده ای شده ای، بايد حاضر باشی مانند پرنده زندگی كنی
”
”
Bachtyar Ali (Ewaray Parwana)
“
ھەژاری زۆر شتت پێشکەش دەکات کە ھیچ ئادەمیزادێکی دیکە نایبینێت مرۆڤ کە خاوەنی ھیچ شتێکی ئەم دونیایە نەبوو , دەرگای ھەندێ دونیای تری لێدەکرێتەوە جێگای تر و بوونەوەری تر دەبینێت کە کەسانی تر نایبینین
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
ڕەنگە پێتان سەیر بێت یەکێک هاوار لە دیوارەکان بکات بوەستێت؟ دیوارەکان گەورەترین ئافەتی سەر ئەم ئەستێرەیەن، پتر لە با دەجوڵێن و خێراتر لە شەپۆل دەڕۆن. ئاه ئەگەر دیوار نەبایە، شەرم نەدەبوو، شەرەف نەدەبوو، موڵک نەدەبوو، جەنگ نەدەبوو. لێمگەڕێن دەزانم ئەمە لۆژیکی پیاوێکی عاقڵ نییە، بەڵام ڕاستییەکی سادە و لەبیرکراوە، ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوەی تۆزێک باران لێماننەدات ئەو هەموو دەردەمان بۆخۆمان دروستکرد.
”
”
Bachtyar Ali
“
ھیچ شتێک لە پەیوەندی نێوان ( رێز و خۆشەویستی ) ئالۆزتر نیە .
رێز ھەندێک جار بنەمای خۆشەویستیە , ھەندێک جاریش دەیکوژێت .ھەندێک خۆشەویستی تەنھا لەگەل رێز دا دەژی , ھەندێک خۆشەویستیش تەواو لە دەرەوەی رێزدا دەژی و گەورە دەبی .
ھەندێ رێزیش ھەیە زۆر لە خۆشەویستی گەورەترە , زۆرجار کە رێز دەفرێت گەورە دەبێت دەبێت بە خۆشەویستی بەلام کەمجار خۆشەویستی کەدەروخێت دەبێتە رێز .
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
گەنجە وردەواڵەفرۆشەکە کە چەندەها پارچە شیعری کلاسیکی لەبەربوو، کاریگەری ئەو شیعرانەش لە زمانیدا ڕەنگی دابووەوە، وەڵامیدەدایەوە: نا، نەسرەدینی بۆنخۆش، عەشق خەیاڵە... عەشق خەیاڵێکی سەیرە دەربارەی مەعشوق.
”
”
Bachtyar Ali (Ewaray Parwana)
“
بۆ ئەوەی بتوانی ئافرەتێک وا لێ بکەیت خۆشی بوێیت، پێویستە دوو سیفەتت تێدابێت؛
یەکەم بتوانی تووڕەی کەیت، دووەم بتوانی بیخەیتە پێکەنین.
”
”
Bachtyar Ali
“
مرۆڤ لای من ھەمیشە ئەو مەخلوقە بێ مانایە یە کە ھەموو ژیانی لە سەیرکردن وتێرامان لەوانی دیدا بەھەدەردەدات ھێندەی لەوانی دی دەروانێت سەیری خۆی ناکات , گەر سەیری خۆشی بکات بۆ ئەوە سەیردەکات تا ببینێت ئەوانی دی چۆن دەیبینین ))
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
ژن تاکە مەخلوقێکە دەتوانێت یان پیاو فێری فڕین بکات یا فڕینی لەبیر بەرێتەوە...
”
”
Bachtyar Ali
“
زانست
تهنها بۆ ئهوه درووست بووه
مرۆڤ
سنوری نهزانینی خۆی بناسێت
”
”
Bachtyar Ali
“
(( یەکێک لە کێشە ھەرە گەورەکانی پیاوانی ئەمنیەت ئەوەیە روو لە ھەر جێگایەک بکەن لە شوێنێکی سروشتی و پر ژیانەوە دەیگۆرن بۆ شانۆیەکی پر نمایش , ھیچ کەس وەک پیاوانی ئاسایش مرۆڤانی دی ناگۆرن بۆ ئەکتەر
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
من له هیچهوه هاتبووم و بووبوومهوه بههیچ
”
”
Bachtyar Ali
“
* (( تاکە سەرمایەک کە کۆیکردبۆوە ھەژاری بوو کە دوو شتی گەورەی پێبەخشیبوو ئازادی و نا ئومێدی ))
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
کەس هەست بە کەس ناکات، خۆر لەبەر ئێمە دەسووتێت
ئێمە مانگمان پێ جوانترە....!
”
”
Bachtyar Ali
“
ئەوە ترسناک نییە مرۆڤ کۆیلە بێت، ئەوە ترسناکە مرۆڤ کۆیلەیەکی بەختەوەر بێت
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
کتێب تەنیا زیندانە مرۆڤ لێیدەرناچێت
”
”
Bachtyar Ali
“
ئەوانەى زۆر هەست بە ئازارى مرۆڤ دەکەن و دوو کار لە دونیادا هەیە نابێت بیکەن .
سیاسەت و پزیشکى .
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
(( تاکە یاری راستەقینە لە دونیا سیاسەتە چونکە بەس لە سیاسەتدا مرۆڤ دەتوانێت لە یەککاتدا لە دوو تیپی دوژمندا یاریبکات ))
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
نزیکی دوو مرۆڤ لە یەکدا ھەرگیز ناگاتە ئەو ئاستەی مردنی ئەو ببێتە مردنی تۆ بەلام دەگاتە ئەو ئاستە مردنی ئەو ببێتە بەشێکی ھەمیشەی ژیانی تۆ . ))
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
mirov ger yek roj jî biçîte şerî, heya mirinê dê bêhna barutê jê hêt.”
انسانی که حتی یک روز به جنگ برود، تا آخر عمر بوی باروت می دهد
”
”
Bachtyar Ali
“
ئەو باڵندانەی
ناتوانن بفڕن
بە قەفەس دەڵێن،
چارەنووس.
”
”
Bachtyar Ali
“
mirov ger êk roj jî biçîte şerî heta mirinê dê bêhna barutê jê hêt.
”
”
Bachtyar Ali
“
I stand quietly on the beach. My silence shields me from faraway waves that smell of sunken ships. My silence shelters me from distant boats chasing enemies and protects me from the cold night wind seeking drunkards. I sit on a sandy beach and my silence hides me from the stars.
”
”
Bachtyar Ali
“
قسمتی از سخنرانی بختیار علی در مراسم دریافت جایزهی نلی زاکس آلمان
آنچه باعث میشود بیش از پیش به دریافت این جایزه ببالم، این است که این افتخار پیشتر نصیب نویسندگان بزرگی همچون الیاس کانتی، اریش فروم و میلان کوندرا شده است... نویسندگانی که من در چند دورهی متفاوت از زندگیام خوانندهی آثارشان بودهام. اما مهمتر اینکه چنین جایزهای را به عنوان نماد و اشارهای معنادار مینگرم برای حمایت از ادبیات مشرقزمین. برایم مهم است همه بدانیم که نویسندگان شرقی و بهویژه نویسندگان کُرد در شرایط کاملاً متفاوتی رشد کردهاند و هنوز هم در همان شرایط متفاوت نفس میکشند و مینویسند.
جالب است بدانید و به این مسأله بیندیشید که در همین لحظهای که من اینجا هستم و دربارهی ادبیات کُرد سخن میگویم، هنوز میلیونها کُرد در سرتاسر جهان از خواندن و نوشتن به زبان مادری خود محرومند. از اینرو جایزهی نلی زاکس روزنهی امیدی است برای همهی ملتهایی که در تلاش برای پاسداری و نجات زبان مادری خود هستند
”
”
Bachtyar Ali
“
مرۆڤ کە فریشتەکەی دەمرێت کوێرانە تەنھا ملی ئەو رێگایە دەگرێت کەپێدا ھاتووە و ھیچیتر .
ئیتر ئەگەر ژنە یان پیاو یان کچە یان کور ھەموو رۆژێکی لێدەبێتە بە کۆتای دنیا .... بە قیامەت ... ئاخ لەدەست ئینسان ئەگەر بیزانیبا بەردەوام دەتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکاتەوە ئەوەندە نە ئازاری خۆی دەدا نە ئازاری کەس
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
خۆشەویستی لای جەلادەت وەک مۆسیقا بوو، وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی، لە خۆشەویستی ڕاستەقینەشدا مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی.
کێشەکە هەر بێتوانایی زمان و کەم قودرەتی وشە نەبوو لە تەعبیرکردندا، بەڵکوو ئەوە بوو کە دواجار خۆشەویستی ڕاستەقینە وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە، تەفسیرێکی نییە بۆ لێرەیە و چی دەوێت، کە توانی تێبگات چی دەوێت، لەوە دەکەوێت خۆشەویستی بێت، کە ڕوخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت.
خۆشەویستی ئەوەیە کە شادومانی بە بوونی ئەم مرۆڤە لەسەر زەوی، شادومانییەک هیچ مەبەستێکی لەپشت نییە، عاشقێکی ڕاستەقینە یەکێکی خۆشناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، بەویقارە، ئەفسوناوییە، بەڕەوشتە، بەمەکرە یان هەر سیفەتێکی بێ مانای تر. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا ڕێگایە بیر لە هیچ غایەتێک نەکاتەوە
”
”
Bachtyar Ali (شاری مۆسیقارە سپیەکان)
“
دوو مرۆڤ کە لەگەڵ یەکدا نەگونجان ناگونجێن، ئەوە گوناهی هیچ کەسێکی تێدا نییە، هەتا گوناهی خۆشیانی تێدانییە، ئینسان وا دروستبووە، ئەمە پەوەندی بە جوانی و ناشرینی، بەهێزی و بێهێزی، گەنجی و پیرییەوە نییە، کیمیایەک هەیە کارلێک ناکاو تەواو. ئەوە موسیبەتی بەشەرە، سەرەتا یەک هەڵدەبژێرن، یەکیان خۆشدەوێت، بێ ئەوەی لێک تێگەیشتبێتن، دوایش دەکەونە بردەبارانی یەک، ئەوە ئینسانە.
”
”
Bachtyar Ali (کەشتی فریشتەکان(کتێبی یەکەم))
“
احساس کردم آنچه نمیگذارد نجات پیدا کنم جستجوی من برای آزادی است... انسان در دو وضعیت نیازمند هیچ نگهبانی نیست، وقتی آزادی در بیرون از خودش بیمعنا میشود و آن دم که در زندان احساس آزادی میکند.
”
”
Bachtyar Ali (آخرین انار دنیا)
“
دەلیلە چاوشینەکە دەیگووت: ئاخر عەشق لە هەموو شتەکان ترسناکترە، عەشق وادەکات مرۆڤ لە بری ئەوەی بۆ خودا بگەڕێت بۆ دیتنی مانگ و ئەستێرە و جوانی بگەڕێت... کێشەی عەشق ئەوەیە کە هێندە خەون دەبینێ، خۆی لە یاد دەکات، دونیا لە یاد دەکات... هەمیشەش بە حوزنێکی ترسناک دواییدێت، چونکە من دەزانم عەشقی بەختەوەر بوونی نییە... عەشقی بەختەوەر هەمیشە عەشقێکی مردووە.
”
”
Bachtyar Ali (Ewaray Parwana)
“
بە سینەی بازەوە، من و تۆ دوو دەستین لە ئاگر
ئەهریمەنزادە و پەریزادەی ئاوێنەکانی مەرگین
من سەرابیترین پیاوی دونیا
منداڵێک لە جنسی "با" و "دوکەڵ" و "تۆز"
بەیازی دڕندەترین حەرف و کراسی خوێناویترین جەستە
بەرپرسیارم لە ئافاتەکانی ڕۆح بەرپرسیارم لە فیتنەکانی عەقڵ
لە کودێتاکانی لەزەت و لە یاخیبوونەکانی جەستە
بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەنەمی گومانەدا
یەقین بەسەر دارستانە ترساوەکانی ئێوارەدا دەبەشنەوە
وەکو پیرترین ئەسپ، پیرترین مەیتەرەوان...پیرترین... زێڕینترین...
خەمگینترین بازی خراپکار
شەهێنێک کە ئاسۆکانی پیربوونی خۆی بە فڕینێک لە ئاگر
بە مەرگێکی وەک ئاسن سارد... بەکێلوونێک لە ڕۆشنایی و قفڵێک لە برووسکەکان دابخات
لە کوچەی ئەم تووتییە بێوەفایانە دەچمەدەرێ
بۆ مردن لە چاوەڕوانی سووتاندا لەسەر پشکۆی ئەم دیانەتە دێرینانە دەڵێم: "ئەمە نهێنی نییە و هەرگیز نهێنیش نەبووە"
تۆش لە ڕۆژگارە بەهەشتییەکانی خۆت چنگێک خۆشەویستیم بدەرێ
ئەگەر حەکیمی ئەم باخچە گۆشەگیرەیت، ئاشوفتەترین دەروێشی ئەم جەنگەڵەم
ئەگەر شازادەترین ئادەمکوژی، شەڕانگێزترین ڕۆحی ناو ئەم بایەم.
سەیرکە، پاش عەشق چەن تەماحەکانم گەورەبوون
سەیرکە، بووم بە چ کیمیاگەرێک و خەون بە چ لابورێکەوە دەبینم
سەیرکە... سەیرکە، چ کافرێکم لێدەرچوو
بێهودە ئەنجن ئەنجن بوونی خۆم لە وانەی ئەم دەروێشانەدا دەڵێمەوە
مردنی من... دۆزەخی من، ڕۆژی زیندووبوونەوەمە
لە نێوان میللـەتە سەرخۆشەکان و فەلەکە مەستەکاندا
من لە جنسی دوکەڵ و گومانی ئەهریمەنانەم
تۆ لە جنسی فریشتە دڵتەنگەکانی دەریایت
ئەو فریشتانەی بەڕۆژوون لە سەیری ئەستێرە و گیا و ئاو و جەنگەڵەکان
ئەی یار... ئەی شەونمی نێوان کتێبە دۆزەخییەکانی من
ئەگەر تـۆ لە تەڵا زیاتر نەدرەوشێیتەوە من شەڕم لەگەڵ ئەم دوژمنە کانزایانەدا بۆناکرێت
ئەگەر پرشنگی تــۆ لە پرشنگەکانی زیو ڕۆشنتر نەبێت
دەنگی من لە دەنگی بەیانییە ناسازەکانی مردن گەورەتر نابێت
ئەگەر تــۆ ئاوازی جەنگ نەخوێنیت شمشێرەکانی من لاسکی گوڵەکانی ئەم جەهەنەمەیان بۆ نابڕێت
ئەی یار من چیتر بام خۆشناوێت، ئەو بایەی بەڵگەنامەی خوێنینی منی لەگەڵ تەنهاییدا دڕی
سوێندی منی لەگەڵ خاکە بەیارەکاندا شکاند
ڕۆحی منی لە جەنگەڵ و گیاکان ترساند
سەیرکە پاش عەشق چەن توڕەترم لە گەردەلوول و دەریا و تۆفانەکان
ئەوەی لە من بەجێما، ئایندەم بوو
ئەوەی لە مندا با دەیبات، ئەو ڕۆژانەیە کە بۆ خۆمم هەڵگرتووە
ئەوەی لە مندا دەکوژرێت
ئەو دەقیقانەیە کە باوکان و وەچەکانم لێی بێبەرین
ئەوەی لە مندا دەکوژرێت، منم نەک تۆ منم، نەوەک زەمەن و بەیانی و ئایندەکان منم، نەوەک کەناری و ئاو و چەمەنزارەکان
سەیرکە دوای مردنم عەشق چ یارییەکدەکات.
”
”
Bachtyar Ali (تا ماتەمی گوڵ...تا خوێنی فریشتە)
“
انسان اگر خود دارای خیال نباشد، هر چه در مورد خیال با او حرف بزنی، چیزی نخواهد فهمید
”
”
Bachtyar Ali (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ (Ghazalnus and the Gardens of Imagination.))
“
خیال بدون قدرت هذیان شیرینی است، تنها قدرت است که می تواند به خیال وجود ببخشد و ان را تبدیل به واقعیت نماید
”
”
Bachtyar Ali (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ (Ghazalnus and the Gardens of Imagination.))
“
نفرین زن و نفرین مکان هر دو یک چیز هستند. اگر زنان نباشد، مردان جسمی جهانگرد و بی قرار هستند که در هیچ کجا آرام نخواهند گرفت
”
”
Bachtyar Ali (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ (Ghazalnus and the Gardens of Imagination.))
“
انسان نیازمند این است که همواره در کنار این جهان، جهان دیگری داشته باشد نه به این دلیل که بتواند به آنجا پناه ببرد، بلکه به این دلیل که بتواند این جهان را بهتر بفهمد.
”
”
Bachtyar Ali (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ (Ghazalnus and the Gardens of Imagination.))
“
معشوق کسی نیست در مقابل انسان، بلکه تصویری است در خیال انسان
”
”
Bachtyar Ali (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ (Ghazalnus and the Gardens of Imagination.))
“
مادربزرگ! ما را با لباس سفیدی به عروسی برده بودند. ما، دختران زیبای شهر که می گفتند سینه هایمان عقابی است، باید تدارک عروسی می دیدیم و پذیرایی از مهمان ها و آوردن لوازم را به عهده می گرفتیم. باید با لباس های کوتاه خود آنقدر خم می شدیم تا رو به روهایمان بتوانند پستان های تازه برآمده مان را ببینند و پشت سرهایمان هم پوست سفید و لطیفمان را. تف به این شانس!
”
”
Bachtyar Ali (مرگ تکفرزند دوم)
“
تف! ...جناب سرهنگ! کارمان رسیده که باید یک روسپی آبرویمان را بخرد.
سرهنگ می خندید و می گفت: « نه جناب قاضی. ناراحت نباش. ما کسانی نیستیم که آبرویمان لکه دار شود. برات ننگ است؟ ها؟ اما بدان که خداوند استان های روسپی و نادان را برای این آفریده که آبروی ما را حفظ کند. کار آنها صرفا این نیست که آبروی خودشان را ببرند...نه جناب قاضی! کار دیگرشان که فقط در چنین روزهایی می توانیم ببینیم، این است که آبروی ما را حفظ کنند.»
”
”
Bachtyar Ali (مرگ تکفرزند دوم)
“
hindek cara heştsed sal diçin u çîyê giring li dunyayê da rwî nadet, hindek car jî di heşt mehada heşt memleket jinav diçin.
”
”
Bachtyar Ali (قصر پرندگان غمگین)
“
احساس می کنم بدترین نوع انتظار، انتظار عاشقی برای معشوقش نیست، انتظار مادری برای بازگشت پسرش نیست، بلکه انتظار کتاب برای خواننده شه (صفحه 115)
”
”
Bachtyar Ali (هەورەکانی دانیال)
“
هر دشمنی در درون، تصویر دشمنی ست در بیرون. (صفحه 127)
”
”
Bachtyar Ali (هەورەکانی دانیال)
“
کشتن در رویا یه هویی اتفاق نمی افته، هر چقدر هم که ناگهانی به نظر برسه ولی به تدریج و گام به گام اتفاق نمی افته، باید چیزی تو زندگیت یا بهتره بگم تو زندگی مون باشه که باعث شده چنین خوابایی ببینی. ( جمله آغازین رمان)
”
”
Bachtyar Ali (هەوەرەکانی دانیال)
“
همین قدر که آدم بدونه جهان دیگه ای نیز وجود داره، برای از هم پاشیدن شیرازه ی زندگیش کافیه. (صفحه 155)
”
”
Bachtyar Ali (هەورەکانی دانیال)
“
نەسرەدین بە دەستەسڕێک ناوچاوانی خۆی دەسڕی و دەیگووت: عەشقی بەختەوەر چۆن بوونی نییە؟ عەشق خۆی بەختەوەرییە.
”
”
Bachtyar Ali (Ewaray Parwana)